هەواڵی کوردستان ئێستا

لە تورکیا رۆچوونی زەوی لە کانێکی زێڕ روویدا و ژمارەیەکی زۆر کرێکار لەژێر کانەکەدان

لە تورکیا رۆچوونی زەوی لە کانێکی زێڕ روویدا و ژمارەیەکی زۆر کرێکار لەژێر کانەکەدان
لە تورکیا رۆچوونی زەوی لە کانێکی زێڕ روویدا و ژمارەیەکی زۆر کرێکار لەژێر کانەکەدان

2024-02-13 15:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە کانێکی زێڕ لە پارێزگای ئەرزنجانی تورکیا رۆچوون و داڕمانی زەوی روویدا و پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، پرۆسەی رزگارکردنی کرێکارەکانی کانەکە دەستیپێکردووە. هەمزە ئایادئۆغڵو، پارێزگاری ئەرزنجان رایگەیاند، داڕمانەکە لە کانێکی زێڕ لە گوندی چۆپلەری سەر بە ئەرزنجان روویداوە و ژمارەیەک کرێکار بوون بەژێر گڵەوە. پارێزگاری ئەرزنجان گوتیشی، تاوەکو ئێستاش نازاندرێت چەند کرێکار بوون بەژێر گڵەوە و پرۆسەی رزگارکردنیان دەستیپێکردووە. بەهۆی گەورەیی داڕمانەکەوە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر کرێکار کەوتبنە ژێر گڵەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر تیمی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کراون.